نووسینگەی ڕاگەیاندنی عادل عەبدولمەھدی چەند دەنگۆیەک ڕەتدەکاتەوە

- 10/18/2018 10:11:00 PM 14510 جار خوێندراوەتەوە
عادل عەبدولمەھدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق

خەندان- دانا تەیب مەنمی 

نووسینگەی راگەیاندنی عادل عەبدولمەھدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق، چەند دەنگۆ و ھەواڵێک سەبارەت بە کاندیدکردنی چەند کەسێک بۆ پۆستە وەزارییەکانی کابینەکەی ڕەتدەکاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە نووسینگەی راگەیاندنی عادل عەبدول مەھدی لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاندووە " سەرەڕای ئەو بەدرۆخستنەوەیەی رۆژی ١٠ی ئەم مانگە نووسینگەی راگەیاندنی عادل عەبدولمەھدی بڵاوی کردەوە، ئەوا ھێشتا ھەندێک ماڵپەڕ زانیاری ناڕاست سەبارەت بە کاندیدەکان بۆ پۆستە ویزارییەکان و ڕەتکردنەوەی چەند کەسێکی دیکە بڵاوکردەوە، ئەمانە  ھەموو خەیاڵن و ھیچ پەیوەندییەکی بە راستییەوە نییە، و ئێمە ھەموو ئەو ھەواڵانە ڕەتدەکەینەوە."

ڕونیشیکردووەتەوە " ھیوادارین پشت نەبەسترێت بە ھیچ ھەواڵێک کە دەدرێتە پاڵ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ڕاسپێردراو و پشتنەبەسترێت بە ھیچ زانیارییەک کە لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی بەڕێزیانەوە دەرنەچووبێت."

ئاماژەشیکرووە بەوەی داوا لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و گەلی عێراق دەکەین کە ووریا بن و پشت بە زانیارییە ڕەسمییەکانی ببەسترێت کە لە نووسینگەی راگەیاندنی عادل عەبدول مەھدی-ەوە دەردەچێت و مامەڵە لەگەڵ زانیاری و ھەواڵی ناڕاست نەکەن. 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP