ڕەوتی حیکمە دەستبەرداری پشکە حکومییەکانی دەبێت

- 10/18/2018 8:49:00 PM 6482 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- دانا تەیب مەنمی

عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی جەختدەکاتەوە کە عادل عەبدولمەھدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق-یان سەرپشک کردووە کە کەسی شیاو بۆ پشکە حکومییەکانی ئەوان دەستنیشان بکات.

بەپێی بەیاننامەیەکی نووسینگەکەی، ئەمرۆ عەمار حەکیم لەمیانی پێشوازیکردنی لە فاتح یەڵدیز، باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، ڕایگەیاندووە " ئێمە پشتگیریمان کردووە لە حکومەتی چاوەڕوانکراوی عادل عەبدولمەھدی و مافی ئەوەمان پێداوە کە ئەوەی بە گونجاوی دەزانێت بۆ ئیستیحقاقە حکومییەکانی ئێمە دەستنیشان بکات ئەوەش لەو ڕوانگەیەی کە ئێمە بڕوامان ھەیە ئەم قۆناغە پێویستی بە خستنەگەڕی سەرجەم ھەوڵەکان ھەیە بۆ جێبەجێ کردنی خواست و ئاواتەکانی گەلی عێراق لە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان." 

ڕونیشیکردووتەوە  عێراق نموونەیەکی پێشکەشکردووە لە دەستاودەستی ئاشتییانەی دەسەڵات، و داواشی لە دەوڵەتانی دراوسی کردووە پشتیوانی لە عێراق و سەقامگیرییەکەی بکەن، چونکە ئەوە کاریگەریی ئەرێنی دەبێت بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەوان و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە بەگشتی .  



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP