خاوهندارێتییهكهیان گۆڕدرا
نۆ کۆمپانیای نەوتی عێراقى پهیوهندییان به وهزارهتى نهوتهوه نهما
-
10/18/2018 7:33:00 PM
8379 جار خوێندراوەتەوە
خەندان-خۆشناو حسێن
کۆمپانیای نەوتی نیشتیمانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە هەڵوەشاندنهوهی پەیوەندی نۆ کۆمپانیای نەوتی حکومى لەگهڵ وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیاند كه دهخرێنه سهر کۆمپانیای نەوتی نیشتیمانی عێراقی.
بەپێى بەڵگەیەک کە واژۆی جەبار لوعێبی وهزیرى نهوتى عێراقى لەسەرە تێیدا هاتووە کە بڕیاردراوە هەریەک لە کۆمپانیاكانى پشکنینی نەوتی، بازاڕکردنی نەوت، هەڵکهندنی عێراقی، نەوتی بەسرە، نەوتی باكور، نەوتی میسان، نەوتی وەسەت، نەوتی زیقار وکۆمپانیای پاپۆری گواستنەوەی نەوتی عێراق) بخرێنە سەر کۆمپانیای نەوتی نیشتیمانی عێراقی.
لای خۆیەوە عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، جەبار لوعێبی وەزیری نەوت بڕیاریداوە به گواستنەوەی مۆڵکایەتی نۆ کۆمپانیای نەوتی کە سەر بە دەوڵەتن بۆ کۆمپانیای نەوتی نیشتیمانی کە لوعێبی خۆى سەرۆکایەتی دەکات.