یەكشەممەی داهاتوو مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەكرێت

- 10/18/2018 3:54:00 PM 139014 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەرانی هەرێم تاوەكو ئێستا بەردەوامە، و بڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو مووچەی چەند وەزارەتێك دابەشبكرێت.

بەپێی زانیاریەكانی خەندان، یەكشەممەی داهاتوو مووچەی وەزارەتەكانی ڕۆشنبیری و لاوان و پیشەسازی و بازرگانی و  ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن دابەش دەكرێت.

هەروەها بڕیارە مووچەی هەر سێ سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران دابەشبكرێت.

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە چیتر خشتەی مووچە بڵاونەكاتەوە، و هەموو 30 ڕۆژ جارێك وەزارەتەكان مووچە وەردەگرن و راستەوخۆ خشتەكە بۆ گەنجینەكان رەوانە دەكرێت.

لەمساڵدا حكومەتی هەرێمی كوردستان تەنها شەش مووچەی دابەشكردووە و تا ئێستاش دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمووز كۆتایی پێنەهاتووە، لەكاتێكدا 18 رۆژ بەسەر مانگی 10دا تێپەڕیوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP