ماوەی وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆ تایبەتەكان درێژكرایەوە

- 10/18/2018 11:27:00 AM 10994 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ماوەی وەرگرتنی خوێندكارانی 12ی ئامادەیی لە زانكۆ تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان تاوەكو 27ی ئەم مانگە درێژكرایەوە.

بەپێی نوسراوێك كە واژۆی سەرپەرشتیاری زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكانی هەرێمی كوردستانی لەسەرە، ماوەی وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆ تایبەتەكان تاوەكو كاتژمێر 8:00ی ئێوارەی 27ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

لە نوسراوەكەدا هاتووە، بەمەبەستی دەرفەتدان بە خوێندكارانی 12ی ئامادەیی بۆ پێشەكەشكردنی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان رەزامەندی وەزیری خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێم وەرگیراوە بۆ درێژكردنەوەی وادەكە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP