بەردەڕەش؛ گەنجێگ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

- 10/17/2018 2:39:00 PM 22758 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

شەوی رابردوو لە قەزای بەردەڕەش گەنجێک لەسەر ستوونێکی کارەبای یاریگا خۆی خستە خوارەوەو گیانی لەدەستدا، بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی پۆلیسیش "هۆکاری خۆکووشتنەکەی نادیارە".

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی قەزای بەردەڕەش بە خەندان-ی راگەیاند، کاتژمێر ٢:٣٠ شەی رابردوو گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵ لەسەر ستوونی کارەبای یاریگای بەردەڕەشەوە خۆی فڕێداوەتە خوارە و گیانی لەدەستداوە، تا ئیستا هۆکارەکەی نەزانراوە، رەنگە بەهۆی ناونەهاتنەوەی لە زانکۆ و پەیمانگاکان یاخود بە هۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە خۆی کووشتبێت.

گەنجەکە ناوی (ئ، ع)ەو، لە دایکبووی ١٩٩٨ و تەرمەکەشی رەوانەی پزیشکی دادوەری کراوەو لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.




Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP