هەرئێستا

لەئەسیوبیا ژنان نیوەی حکومەت پێکدەهێنن

- 10/17/2018 1:34:00 PM 9539 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- خۆشناو حسێن

سەرۆک وەزیرانی ئەسیوبیا حکومەتی نوێی وڵاتەکەی پێکهێنا و ژنان 10 پۆست لە ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەدەبەن لە کۆی 20 پۆستی ویزاری.

ئەبی ئەحمەد، سەرۆک وەزیرانی ئەسیوبیا لە وتاری راگەیاندنی حکومەتەکەیدا لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی وتی "ژنان هاوکار دەبن لە شەڕکردنی گەندەڵی، چونکە توانایان زیاترە و کەمتر گەندەڵن لە پیاوان".

هەروەها ئەبی ئەحمەد، سەرۆک وەزیرانی ئەسیوبیا بۆ یەکەم جار ژنێکی بۆ پۆستی وەزیری بەرگری وڵاتەکەی راسپارد کە پێشتر وەزیری ئاوادانکردنەوە بووە.

لە هەمان کاتدا ئەبی ئەحمەد ژمارەی پۆستی ئەنجومەنی وەزیران لە 28 پۆستەوە بۆ 20 پۆست کەمکردەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP