وه‌زاره‌تی ته‌ندروستى ژماره‌یه‌ك ده‌رچوو داده‌مه‌زرێنێت

- 10/16/2018 10:07:00 PM 67056 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان- سالار محه‌مه‌د

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستى رایگه‌یاند، له‌ بودجه‌ی ساڵی داهاتوو، 720 پله‌ى دامه‌زراندن دراوه‌ به‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆ كۆلێژه‌كانی پزیشكی، پزیشكی ددان و ده‌رمانساز.

خاڵس قادر، به‌ خه‌ندان-ى رایگه‌یاند، وه‌كو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى داوامان كردبوو له‌بوجه‌ى ساڵى 2019 بڕى یه‌ك ترلیۆن و 150 ملیار دینار بۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دابنرێت، به‌ڵام بڕه‌كه‌ى كه‌مكرایه‌وه‌ بۆ 915 ملیار دینار.

وتیشى،"بۆ ساڵى داهاتوو 720 پله‌ى دامه‌زراندن دراوه‌ به‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆ كۆلێژه‌كانی پزیشكی، پزیشكی ددان و ده‌رمانساز". 

سه‌باره‌ت به‌سندوقى شێرپه‌نجه‌ خاڵس قادر وتى،"كاره‌كانى سندوقى شێرپه‌نجه‌ به‌رده‌وامه‌ به‌پێى ئه‌و  یاسایه‌ى كه‌هه‌یه‌ بڕه‌ پاره‌یه‌ك ده‌خرێته‌ سه‌رسندوقه‌كه‌و دواتر به‌كارده‌هێنرێته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشانى شێرپه‌نجه‌". 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP