سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت

- 10/16/2018 2:27:00 PM 150926 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوامە، و بڕیارەی سبەی مووچەی چەند وەزارەتێك دابەشبكرێت.

بەپێی زانیاریەكانی خەندان، سبەی چوارشەممە مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە دابەشدەكرێت.

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە چیتر خشتەی مووچە بڵاونەكاتەوە، و هەموو 30 ڕۆژ جارێك وەزارەتەكان مووچە وەردەگرن و راستەوخۆ خشتەكە بۆ گەنجینەكان رەوانە دەكرێت.

لەمساڵدا حكومەتی هەرێمی كوردستان تەنها شەش مووچەی دابەشكردووە و تا ئێستاش دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمووز كۆتایی پێنەهاتووە، لەكاتێكدا 15 رۆژ بەسەر مانگی 10دا تێدەپەڕێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP