ئاسایشی هەولێر: ئەو دوو کەسەی بە ئۆتۆمبێل لە ژنێکیاندا و کوشتیان دەستگیرکران

- 10/14/2018 1:40:00 PM 31822 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان- سالار محه‌مه‌د 

بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەو دوو کەسەی بەرەبەیانی رۆژی هەینی رابردوو بە ئۆتۆمبێل له‌ شارى هه‌ولێر لە ژنێکیاندا و کوشتیان دەستگیرکراون.

تاریق نوری، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر به‌ خه‌ندان-ى راگەیاند، دوای ئەوەی هەینی رابردوو لە شەقامی 100 مەتری شارى هەولێر دوو کوس بە ئۆتۆمبێلێك له‌ ژنێكیاندا و هه‌ڵهاتن، "لیكۆلینه‌وه‌كان له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستى پێكردو ئۆتۆمبێلەکە دۆزرایەوەو دوو کەسەکەش دەستگیرکران و دانیان بەتاوانەکەیانداناوە".

بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر وتیشى، "هەردوو کەسەکە کوردن و ئەمڕۆ رادەستی پۆلیس دەکرێن".

نیشانەکردن :

#هەولێر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP