تەندروستی چەمچەماڵ: تەرمی ژنێك دۆزرایەوە

- 10/14/2018 9:11:00 AM 15708 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان- سالار محه‌مه‌د

جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند، ته‌رمى ژنێكى ته‌مه‌ن 24ساڵ به‌كوژراوى هێنراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى چه‌مچه‌ماڵ.

ئه‌یوب حه‌مه‌ غه‌ریب، به‌خه‌ندان-ى راگه‌یاند، "شەوى رابردوو کاتژمێر ١١:١٥ ئاگادار کراینەوە بە بوونی رووداوێکی کوشتن لە گوندی دەروێشانی ناحییەی سەنگاو".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد،" دوای ناردنی تیمی پزیشکی بۆ شوێنى رووداوه‌كه‌ ژنێک بەناوی خەڵات (أ، به، س) له‌ دایكبووى ساڵى ١٩٩٤ بەکوژراوی هێنرايه‌ نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى چه‌مچه‌ماڵ".

جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ وتیشى، "هۆکاری رووداوەکە دیار نییەو تەرمەکەش ڕەوانەی پزیشكى دادوەرى كراوه‌ له‌ سلێمانی". 

نیشانەکردن :

#كوشتن

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP