فڕۆكەكانی توركیا دەڤەری ئامێدی بۆردومان دەكەن

- 10/11/2018 9:32:00 PM 12455 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

فڕۆكەكانی سوپای توركیا ئێوارەی ئەمڕۆ ناوچەكانی دۆڵی سیڤا لە چیای مەتیانی سەر بە ئامێدی بۆردومان دەكەن.

بەپێی زانیاریەكانی خەندان، ئەمشەو فڕۆكەكانی سوپای توركیا ناوچەكانی دۆڵی سیڤا لە چیای مەتیان-ی بۆردومان كرد، كە دوو كیلۆمەتر لە گوندی گوهەرزی سەر بە ئامێدی دوورە.

بۆردومانی فڕۆكەكانی توركیا لە سنووری هەرێمی كوردستان بە بیانووی بوونی بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)یە كە زیاتر لە سێ دەیەیە لەگەڵیدا لە جەنگدایە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP