حەیدەر عەبادی و مەولود چاوشئۆغلۆ لە بەغدا كۆبوونەوە

- 10/11/2018 8:03:00 PM 6229 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- خۆشناو حسێن

حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە لە نوسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە مەولود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی توركیا كرد.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ حەیدەر عەبادی و چاوشئۆغلۆ كۆبوونەتەوە و عەبادی جەختی لەسەر پتەوكردنی هاوكاری نێوان هەردوو وڵات كردووەتەوە، لە پێناو چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوانیان لە رێگای ئەنجومەنێكی هەماهەنگی نێوان توركیا و عێراق.

عەبادی ئاماژەی بە گرنگی بەردەوامی هاوكاری نێوان هەردوو وڵات و وڵاتانی ناوچەكە كردووە، لە بواری شەڕی تیرۆر و رزگاركردنی خاكی عێراق و بەردەوامی هەوڵەكان لە بەدواداچوونی شانەكانی تیرۆر.

نیشانەکردن :

#حەیدەر عەبادی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP