دوای ئوردن دەستەی نەزاهەی عێراق پارەكانی رژێمی بەعسی لەلوبنان گەڕاندەوە

- 10/11/2018 6:32:00 PM 13559 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- خۆشناو حسێن

دەستەی نەزاهەی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە گەڕاندنەوەی تەواوی ئەو پارانەی راگەیاند، كە رژێكی بەعسی پێشوو بردوویەتیە لوبنان، ئەوەش دوای ئەوەی چواری ئەم مانگە پارەكانی ئوردنی گەڕاندبووەوە.

فەرمانگەی گەڕاندنەوەی سەر بە دەستەی نەزاهەی عێراق رایگەیاندووە، نزیكەی نیو ملیۆن دۆلاریان لە لوبنانەوە گەڕاندووەتەوە بۆ سندوقی گەشەپێدانی عێراق، كە لە سەر ژمارەی بانكی بەڕێوەبەری یەكێك لە كۆمپانیاكانی پیشەسازی سەربازی و هاوسەرەكەی بووە و سەر بە رژێكی بەعسی رووخاو بوون.

4ی ئەم مانگەش، دەستەی نەزاهەی عێراق رایگەیاندبوو، تیمی هونەری بۆ گەڕاندنەوەی پارەی عێراق لە سەردەمی رژێمی لەناوچوو توانیویەتی بڕێك پارەی سەر بە دەستەی پیشەسازی سەربازی رژێمی سەدام حسێن، كە لە بانكەكانی ئوردن بووە بگەڕێنێتەوە عێراق.

تیمی هونەری بۆ گەڕاندنەوەی پارەكانی عێراق پێكدێت لە ئەندامێكی نوسینگەی سەرۆك وەزیران و دەزگای هەواڵگری و داواكاری گشتی و ئەنجومەنی دەوڵەت و وەزارەتەكانی دەرەوە و داد و دارایی و دەستەی نیشتیمانی باڵا بۆ لێپرسینەوە و دادوەری لەگەڵ دەستەی نەزاهەی عێراق.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP