عێراق بۆ هەڵكاندنی 10 بیری نوێی نەوت گرێبەستێك واژۆ دەكات

- 10/11/2018 5:18:00 PM 9151 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- خۆشناو حسێن

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، گرێبەستێك لەگەڵ كۆمپانیای نەوتی سۆناگۆلی سەر بە حكومەتی ئەنگۆلا واژۆكردووە، بۆ هەڵكەندنی 10 بیری نەوتی نوێ.

وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویكردەوە، بڕیارە ئەو بیرە نەوتیانە لە كێڵگەی گەیارە لە نزیك موسڵ هەڵبكەندرێن.

ئەو رێككەوتنە لە نێوان سۆناگۆڵ و كۆمپانیای هەڵكەندی بیرە نەوتییەكانی عێراقی سەر بە وەزارەتی نەوت واژۆكراوە.

رامیش فالوری، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای سۆناگۆل رایگەیاند، كێڵگەی نەوتی گەیارە لە ئیستادا 30 هەزار بەرمیل نەوت رۆژانە بەرهەمدە‌هێنێت و چاوەڕێ دەكرێت مانگی داهاتوودا بەرهەمەكەی رۆژانە بگاتە 60 هەزار بەرمیل نەوت.

رونیشیكردووەتەوە، كۆمپانیای سۆناگۆل پلان دادەنێت لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا بیری زیاتر  هەڵبکەنێت تاوەكو دەگاتە 100 بیری نەوت.

نیشانەکردن :

# نەوت

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP