ژنێکی تەمەن ٤٨ساڵ له حاجیاوا بە پەت "خۆی ههڵواسى" و خنكا
-
10/11/2018 4:05:00 PM
26406 جار خوێندراوەتەوە
خهندان-
دوانیوەڕۆى ئهمڕۆ ژنێکی تەمەن (٤٨ ) له ناحیهى حاجیاوا "بە پەت خۆی هەڵواسیو" دواتر گیانى لهدهستدا.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردهوه، ژنێکی تەمەن (٤٨ ) ساڵ بەناوی ( ش.ع ) لە ماڵی باوکی "بە پەت خۆی هەڵواسیوە" و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەست داوە.
بهوتهى پۆلیس، ئەم ژنە کە خاوەنی هاوسەرە و یەک منداڵیان هەیە دانیشتووی گەڕەکی سەردەمن لە ناحیەی حاجیاوا وە بەسەردان چووە بۆ ماڵی باوکی.
ئاماژهبهوهشكراوه، بە گوێرەی وتەی کەسوکاری و بەڵگەنامەی پزیشکی، "نەخۆشی دەرونی هەبووە"،. تەرمەکەی بەڕێکرا بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە و دوای ئەنجامدانی توێکاری بۆ تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.