مووچه‌ى دوو وه‌زاره‌ت رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى ئاینده‌ دابه‌شده‌كرێت

- 10/11/2018 3:48:00 PM 134623 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان-

رۆژه‌ یه‌كشه‌ممه‌ى ئاینده‌ مووچه‌ى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و سامانه‌ سروشتییه‌كان دابه‌شده‌كرێت.

بەپێی زانیارییەكانی خەندان، مووچه‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا كه‌ بڕیاربوو ئه‌م هه‌فته‌ بدرێت بۆ یه‌كشه‌ممه‌ دواكه‌وتووه‌و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌ 14ى ئه‌م مانگه‌ دابه‌شده‌كرێن.

وەزارەتی دارایی ئێستا خشتەی مووچە بڵاوناكاتەوە و هەموو 30 ڕۆژ جارێك وەزارەتەكان مووچە وەردەگرن و راستەوخۆ خشتەكە بۆ گەنجینەكان رەوانە دەكرێت.

لەمساڵدا فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان تەنها شەش مووچەیان پێدراوە، تا ئێستاش دیارنییە مووچەی ئەو مانگانەی كە دەمێنێتەوە چۆن پێیان دەدرێت، حكومەتی هەرێمی كوردستانیش هیچ روونكردنەوەیەكی لەوبارەیەوە نەدا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP