سه‌رۆك كۆمارى عێراق و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا له‌ كۆبوونه‌وه‌دان

- 10/11/2018 3:16:00 PM 8163 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان- 

مه‌ولود چاوشئۆغلۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا، گه‌یشته‌ كۆشكى سه‌لام له‌ به‌غداو له‌گه‌ڵ د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق، له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌.

چاوشئۆغلۆ ئه‌مڕۆ سه‌ردانى به‌غداى كرد، چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌ كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره‌ گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ بكرێت.

چاوه‌ڕوانده‌كرێت پرسى ئاوى عێراق و به‌ردانه‌وه‌ى ئاوى پێویست له‌لایه‌ن توركیاوه‌، هه‌روه‌ها دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌ ئازادكراوه‌كان له‌ژێر ده‌ستى داعش ته‌وه‌رى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بن.

نیشانەکردن :

#د.به‌رهه‌م ساڵح

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP