وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدى كۆبووه‌وه‌

- 10/11/2018 2:47:00 PM 3930 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان-

مه‌ولود چاوشئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، سه‌ردانى به‌غداى كردوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت كۆبووه‌وه‌ و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و حه‌یده‌ر عه‌بادیش كۆببێته‌وه‌.

له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی كۆبووه‌وه‌، كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو دوور له‌ چاوی كامێراكان.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق، و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئێستای عێراق، و محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، و عه‌مار حه‌كیم سه‌ركرده‌ی ره‌وتی حیكمه‌، و هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح، كۆببێته‌وه‌.
 
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دوای كۆبوونه‌وه‌كانی له‌ به‌غدا، چاوشئۆغڵو سه‌ردانی نه‌جه‌ف بكات و، له‌گه‌ڵ ، موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى سائیرون كۆببێته‌وه‌. هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌یدا له‌ نه‌جه‌ف چاوشئۆغڵو سه‌ردانی مه‌زاری حه‌زره‌تی عه‌لی ده‌كات. 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP