باشماخ؛ ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ 25 تۆن قه‌یسى خراپبوودا گیرا

- 10/11/2018 2:04:00 PM 7975 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان-

هۆبەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ رایگه‌یاند، بڕێکى زۆر قەیسى ووشک ده‌ستى به‌سه‌رداگیراوه‌و لەپاش دەرنەچوونى لە پشکنین گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه‌ بۆ ووڵاتى ئێران. 
 
بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ ئاشكراى كردوه‌،  لەپاش ئەوەى لەلایەن کارمەندانى بنکەى یەکەى پشکنینى خۆراکى باشماخەوە پشکنین بۆ بارێک قەیسى ووشک ئەنجامدرا، کە بڕەکەى بریتى بوو لە 25 تۆن و 300 کیلۆگرام، لەپاشادا دەرکەوتوە کە ئەو بارە قەیسیە کرمى تێدابووە و شیاو نیە بۆ بەکارهێنان.

راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ جه‌ختى له‌وه‌شكردوه‌ته‌وه‌،" دواتر بە پێکهێنانى لیژنەیەک بڕیارى گەڕاندنەوەى ئەو بارە قەیسیە درا و گەڕێنرایەوە بۆ وڵاتى ئێران".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP