پۆلیسى سلێمانى تۆمەتبارێكى دەستگیركرد

- 10/11/2018 1:47:00 PM 14059 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

پۆلیسى سلیمانى رایگه‌یاند،هێزه‌كانیان تۆمەتبارێكیان دەستگیركردوه‌ كە لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووكەوە كڕین و فرۆشتنی بە چەكەوە كردووە.

پۆلیسى سلێمانى له‌راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاندوه‌، پاش ئەوەی زانیاری كۆكرایەوە لەسەر تۆمەتبارێك كە لە ڕێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووكەوە كڕین و فرۆشتن بە چەكەوە كردوه‌، ئەمڕۆ هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا توانییان تۆمەتباره‌كه‌ دەستگیربكەن و دەستیش بگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆفدا .

راگه‌یه‌ نراوه‌كه‌ ئاشكراشى كردوه‌،"  تۆمەتباره‌كه‌ ناوى (پ ، ك ، ح ) لەدایكبوی ساڵى ١٩٩٣، دانیشتوی شاری سلێمانی، بە فەرمانی  دادوەر و بەپێی ماددەی ٢١ ی چەك ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوەی ورد لە لایەن هێزەكانی پۆلیس دەستیپێكردووە".




نیشانەکردن :

#پۆليس

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP