یه‌كێتى مامۆستایان: یان پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ لاببرێت یان ده‌وامى شه‌ممان

- 10/11/2018 1:40:00 PM 66277 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان- سالار محه‌مه‌د

جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، یان پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ لاببرێت یان پشووى رۆژى شه‌ممان دابنرێته‌وه‌.

عه‌تا ئه‌حمه‌د،  به‌خه‌ندان-ى راگه‌یاند،هه‌ڵگرتنى پشووى رۆژانى شه‌ممان ناره‌زاى له‌لاى سه‌رجه‌م لقه‌كانى سه‌ر به‌یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان دروستكردوه‌.

ده‌شڵێت،"ده‌بوایه‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم، راوێژى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان بكردایه‌، چونكه‌ تائێستا پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ به‌ته‌واوه‌تى له‌سه‌ر مووچه‌ى ماۆمستایان لانه‌براوه‌، به‌شێك له‌به‌رێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌كانیش ئاماده‌نین هیچ پشوویه‌ك بده‌ن به‌مامۆستایان".

وتیشى،"پێشتر كه‌ پشووى رۆژانى شه‌ممان هه‌ڵگیرا پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ هه‌بوه‌ له‌سه‌ر مووچه‌ى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران، تائێستا ئه‌و پاشه‌كه‌وته‌ هه‌ڵنه‌گیراوه‌ له‌سه‌دا 25 بۆ له‌سه‌دا30 له‌مووچه‌ى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ده‌بڕدرێت".

عه‌تا ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو،" له‌رێگه‌ى یاداشتێكه‌وه‌ داوا له‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن، یان پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ به‌ته‌واوه‌تى هه‌ڵبگیرێت یان پشووى شه‌ممان دابنرێته‌وه‌".

نیشانەکردن :

#مامۆستا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP