كه‌مترین كۆنمره‌ى وه‌رگیراو ٦٠.٤٣ یه‌
سه‌دا ٥٣ى خوێندكارانى ده‌رچوو ناویان له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌

- 10/11/2018 1:10:00 PM 53362 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان-

رێژه‌ى وه‌رگرتنى خوێندكاران له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان بۆ ئه‌مساڵى خوێندن سه‌دا ٥٣ بووه‌  كه‌مترین كۆنمره‌ى وه‌رگیرا و ٦٠.٤٣ بووه‌، بڕیاره‌ سبه‌ینێ ناوى وه‌رگیراوان رابگه‌یه‌ندرێت.

لیژنه‌ى تایبه‌ت به‌ وه‌رگرتنى خوێندكاران له‌ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستى، له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ ئامار و زانیارییه‌كانى وه‌رگرتنى خوێندكارانیان راگه‌یاند، به‌پێى ئاماره‌كان ٢٨ هه‌زار و ٦٠٩ خوێندكار وه‌رگیراون.

بۆ ئه‌مساڵى خوێندن ٥٤ هه‌زار و ٤٢ خوێندكار به‌ هه‌ر چوار رێگاى (زانکۆلاین، ڕاستەوخۆ، کریدیت، ئێواران) داواكارى خوێندنیان له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان پێشكه‌شكردبوو، به‌ڵام ٢٨ هه‌زار و ٦٠٩ یان وه‌رگیراون كه‌ ده‌كاته‌ سه‌دا ٥٣.

وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا رایگه‌یاند، له‌ سبه‌ینێ هه‌ینییه‌وه‌ كاتژمێر ١٠:٠٠ى پێشنیوه‌ڕۆ خوێندكاران ده‌توانن ناوه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه‌ تا ٢٠ى ئه‌م مانگه‌ش ماوه‌یان له‌ به‌رده‌مه‌ بۆ تۆماركردنى سكاڵا، ئه‌گه‌ر سكاڵاو تانه‌یان هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌به‌شەى كه‌ ناوى لێهاتووه‌ته‌وه‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP