كه‌شناسى: له‌ هه‌فته‌ى داهاتووه‌وه‌ كه‌شوهه‌وا گۆڕانكارى به‌سه‌ردادێت

- 10/11/2018 12:44:00 PM 104769 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان-سالار محه‌مه‌د

به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى كه‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، كه‌شوهه‌واى هه‌رێمى كوردستان گۆرانى به‌سه‌ر دادێت و له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كان باران ده‌بارێت.

بژارئه‌كره‌م، به‌ خه‌ندان-ى راگه‌یاند، هه‌فته‌ى داهاتوو گۆڕانكارى به‌سه‌ر كه‌شوهه‌وادا دێت ئاسمانى هه‌رێمى كوردستان له‌ زۆربه‌ى كاته‌كان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت و پێشبینى باران بارین ده‌كرێت له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌كان.

راشیگه‌یاند، به‌ڵام له‌ سه‌نته‌رى شاره‌كان نمه‌ باران ده‌بارێت و پله‌كانى گه‌رما به‌راورد به‌رۆژانى رابردوو دابه‌زین به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت.

سه‌باره‌ت به‌كاتى باران بارین ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، تا ئێستا هیچ شه‌پۆلێكى باران بارینى به‌هێز له‌ هه‌رێمى كوردستان نیه‌، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ نه‌بێت گۆڕانى كه‌شى پایزه‌ له‌ سه‌ره‌تاكانى وه‌رز به‌نمه‌ باران ده‌ستپێده‌كات پاش گۆڕانكارى به‌سه‌ردادێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP