نرخی لیرەی تورکی بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی

- 10/11/2018 11:53:00 AM 34244 جار خوێندراوەتەوە

خەندان -

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە، نرخی لیرەی تورکی بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و نرخی دۆلارێک گەیشتە ٥،٩٢ لیرەی تورکی.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، بەهای لیرەی تورکی بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و لەئێستادا ١٠٠ دۆلاری ئەمەریکی بە ٥٩٢ لیرە مامەڵەی پێوەدەکرێت. ئەمەش لە کاتێکدا ماوەی چەند هەفتەیەکە نرخی لیرە جێگیری بەخۆیەوە بینیبوو بەجۆرێک ١٠٠ دۆلار بە ٦١٣ لیرە مامەڵەی پێوەدەکرا.

هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای لیرە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی ئازادکردنی قەشە برۆنسۆن دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا.

هاوکات بەرزبوونەوەی بەهای لیرە لەکاتێکدایە لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا، بەهۆی تێکچوونی پەیوەندیەکانی نێوان ئەمەریکا و تورکیا لیرەی تورکی نزیکەی لەسەدا ٤٠٪ی بەهاکەی خۆی لەدەستدا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP