روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی-یه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ لیستى وه‌زیره‌كان

- 10/11/2018 10:56:00 AM 12112 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان-

نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردرا و بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت، رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و لیسته‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ لیستى وه‌زیره‌كانه‌، ساخته‌یه‌و دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌.

نوسینگه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، له‌ چه‌ند راگه‌یاندنێك لیستێك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ گوایه‌ ئه‌وه‌ پێكهاته‌ى نوێى حكومه‌تى عێراقه‌،"به‌ڵام ئه‌وه‌ دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌و به‌ ته‌واوى ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه‌."

ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌، ئه‌و لیسته‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ بۆ به‌لارێدابردنى راى گشتییه‌ و داوا له‌ راگه‌یاندنه‌كان ده‌كات پشت به‌ به‌یاناتى فه‌رمى نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو  ببه‌ستن و مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره‌ هه‌واڵانه‌ نه‌كه‌ن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP