"ئێمه‌ ئێسته‌ حه‌وته‌مین هێزی جیهانین"
سه‌رۆکی ئه‌رکانی هێزه‌کانی ئێران: ئه‌منییه‌تى وڵاتمان هێڵى سوره‌

- 10/11/2018 9:36:00 AM 8689 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان-

سه‌رۆکی ئه‌رکانی هاوبه‌شی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئێران رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى له‌ به‌رانبه‌ر ده‌ستێوه‌ردان و سته‌م بێ ده‌نگ نابێت و ئه‌منیه‌تی ئێران هێڵی سووری ئه‌وانه‌.

به‌پێى میدیاكانى ئێران، محه‌مه‌د باقری سه‌رۆکی ئه‌رکانی هاوبه‌شی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئێران، رایگه‌یاندووه‌، له‌م ماوه‌دا هێزی ئاسمانی سه‌ربازی ئێران به‌ هێرشی مووشه‌کی" به‌ باشی نیشانیدا که‌ ئه‌منیه‌تی وڵاته‌که‌مان هێڵی سووری ئێمه‌یه‌."

وتیشی"له‌ ڕووی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانه‌وه‌ ئێمه‌ له‌ ئێراندا پێشکه‌وتنی زۆر باشمان به‌ ده‌ستهێناوه‌ و ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ تێچووی ئۆپراسیۆنه‌ ئاسمانییه‌کان زۆر که‌م بکرێته‌وه‌."

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو"ئێمه‌ ئێسته‌ حه‌وته‌مین هێزی جیهانین که‌ ئه‌م ده‌ستکه‌وته‌ ئاسمانییه‌ پێشکه‌وتووه‌مان هه‌یه‌، له‌ ڕووی ئاسمانییه‌وه‌ ده‌بێت تاکوو ده‌توانین خۆمان به‌هێزبکه‌ین و ڕیگه‌ به‌ هیچ وڵاتێک نه‌ده‌ین که‌ سنووری ئاسمانی ئێمه‌ بخاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌."


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP