خەندان-نووسینى : د. بشار الحطاب
ده‌ستورى عێراقى ساڵى 2005 به گوێره‌ى سیسته‌مى په‌رله‌مانى له قاڵبه باوه‌كه‌ى خۆیدا ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆكى كۆمارى دیاریكردووه به‌وه‌ى خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكى ڕاسته‌قینه نییه كه له‌سه‌ر ئاره‌زوو و وویستى كه‌سێتى خۆى به‌ند بێت ، به‌ڵام سه‌ربارى ئه‌وه‌ش ڕۆڵى ئه‌ده‌بى و كاریگه‌رى مه‌عنه‌وى مه‌زنى سوودبه‌خشى خۆى هه‌یه و هه‌میشه له‌و ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانێت كار بۆ ئه‌وه بكات كه هاوسه‌نگى له نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كاندا ڕاگرێت و هێزه ئاراستهكهرهكهیان به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كى ته‌ندروست به‌رێت كه خێر و خۆشى وو‌ڵاتى تێدا بێت.
ڕۆڵى سه‌ره‌كى سه‌رۆك كۆماریش به‌وه شیكار ناكرێت كه به ڕه‌هاى بڵێین خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكى ئه‌رێنى یان نه‌رێنییه، به‌ڵكو به‌وه ده‌بێت كه په‌ى به خودى سرووشتى سیسته‌مى په‌رله‌مانى به‌رین له ڕووى ئه‌و پایانه‌ى كه سیسته‌مه‌كه‌ى له‌سه‌رى بونیاد نراوه له‌گه‌ڵ چۆنییه‌تى دابه‌ش بوونى ده‌سه‌ڵاته‌كانى ، له‌مه‌شه‌وه ڕۆڵى سه‌رۆك كۆمار به به‌هاى ئه‌و خاڵانه پێوانه ده‌كرێت كه له ڕێگه‌یانه‌وه ده‌توانێت كاریگه‌رى له‌سه‌ر گۆڕاوه‌كانى ئه‌و پڕۆسه سیاسییه دروست بكات كه خۆى تێیدا هه‌ڵده‌سوڕێت ، ئه‌مه‌ش نه‌ك هه‌ر له ڕووى مه‌عنه‌وییه‌وه ، به‌ڵكو له ڕێگه‌ى پیاده‌كردنى ئه‌و دهسهڵاتانهیهوه مه‌یسه‌ر ده‌بێت كه ڕۆڵى دیار و به‌رچاویان هه‌یه له ته‌رازووى په‌یكه‌ربه‌ندى سیاسه‌تى ده‌وڵه‌تدا.
هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆماریش به گوێره‌ى ده‌ستور و له ڕێگه‌ى ده‌سته‌یه‌كى نوێنه‌رایه‌تییه‌وه مه‌یسه‌ر بوو كه سه‌ر به ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه ، ئه‌و جۆره شێوازه‌ش له ده‌سه‌ڵات دانه‌پاڵ سه‌رۆك كۆمار ڕه‌خنه‌ى ئه‌وه‌ى لێ ده‌گیرێت كه پێگه‌ى سه‌رۆك له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌رله‌ماندا لاواز ده‌كات ، هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆماریش به ڕێباز و شێوازى دیكه ، ناته‌با نییه له‌گه‌ڵ لۆژیكى سیسته‌مێكى په‌رله‌مانى تێروته‌واو.
ده‌ستور له مادده‌ى (70 / یه‌كه‌م ) به ده‌ق ده‌ڵێت:"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له نێوان پاڵێوراواندا و به زۆرینه‌ى دوو له‌سه‌ر سێ ئه‌ندامانى سه‌رۆكێك بۆ كۆمار هه‌ڵده‌بژێرێت" ، ئه‌مه‌ش واتاى ئه‌وه‌یه كه له قۆناغى یه‌كه‌مدا زیاتر له یه‌ك پاڵێوراو له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه بۆ ئه‌و پۆسته ده‌پاڵێورێت، براوه‌ش ئه‌و كه‌سه‌یه كه زۆرینه‌ى دوو له‌سه‌ر سێى ده‌نگى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ده‌ست دێنێت ، ئه‌م ڕێژه گه‌وره‌یه‌ش پیویستى به ڕێككه‌وتننامه‌ى سیاسى نێوان فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانه بۆ دیاریكردنى پاڵێوراوێك بۆ سه‌رۆكایه‌تى.
پۆستى سه‌رۆك كۆمار له ده‌ستورى عێراقدا ته‌شریفاتى نییه و ته‌واویش كۆك و ته‌بایه له‌گه‌ڵ ڕۆڵه ڕاست و دروستهكهى سه‌رۆكى ده‌وڵه‌ت له سیسته‌مى په‌رله‌مانیدا، چونكه زۆر ده‌سه‌ڵات هه‌ن كه ده‌ستور پێى به‌خشییوه و سه‌ربه‌خۆیانه‌ش پیاده‌یان ده‌كات ، پسپۆڕى واش هه‌ن كه سه‌رۆك كومار سه‌ربه‌خۆییانه پیاده‌یان ده‌كات و هى دیكه‌ش هه‌ن كه سه‌رۆك به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و په‌رله‌مان پیاده‌یان ده‌كات ، لێره‌شدا گرنگترین ئه‌و پسپۆڕییانه ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه خاڵى به‌هێزى سه‌رۆكن و تواناى ئه‌وه‌شى پێ ده‌ده‌ن ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌رى له‌سه‌ر سیسته‌مى سیاسى دروست بكات ، به‌مه‌ش پانه‌وپان خۆى له‌به‌رده‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڕاى گشتیدا ده‌بینێته‌وه له ئیداره‌دانى ئه‌و ته‌نگژانه‌ى كه ده‌كرێت یه‌خه‌ى ووڵات بگرن به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه:
ده‌ستنیشانكردنى سه‌رۆكى ئهنجزمهنى وه‌زیران : سه‌رۆك كۆمار به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و به گوێره‌ى ڕێساكانى سیسته‌مى په‌رله‌مانى ، ئه‌ركى ده‌ستنیشانكردنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌گرێته ئه‌ستۆ ، به‌وه‌ى سه‌رۆك كۆمار پاڵێوراوى گه‌وره‌ترین فراكسیۆنى په‌رله‌مانى ڕاده‌سپێرێت بۆ پێكهێنانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ، له ڕواڵه‌تیشدا وا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و ڕێوشوێنه ڕوخسارى بێت ، به‌ڵام له ناوه‌رۆكدا به‌رجه‌سته‌ى زنجیره‌یه‌ك ڕێككه‌وتنى سیاسى ده‌كات كه فراكسیۆنه سیاسییه‌كان له چوراچێوه‌ى دیاریكردنى پاڵێوراوى گه‌وره‌ترین فراكسیۆنى په‌رله‌مانى بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت پیاده‌ى ده‌كه‌ن. پڕۆسه‌ى پێكهێنانى حكومه‌تیش مه‌یسه‌ر نابێت ، تا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر دیاریكردنى كه‌سێك بۆ سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران نه‌كرێت ، ئه‌وه‌ى له خولى چواره‌مى په‌رله‌مانیشدا ڕوویدا باشترین به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌گه‌رى په‌كخستنى ماوه ده‌ستوورییه‌كان له كاتى بوونى ناكۆكى له‌سه‌ر كه‌سێتى سه‌رۆكى كۆمار كه زۆر به توندى په‌یوه‌ندیداره به زانینى ناسنامه‌ى سه‌رۆكى وه‌زیرانه‌وه و ده‌بێت هه‌ردوو پۆسته‌كه له یه‌ك سه‌ودا و مامه‌ڵه‌ى سیاسی‌دا ڕێككه‌وتنیان له‌سه‌ر بكریت.
متمانه سه‌ندنه‌وه له سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران: مادده‌ى (61/هه‌شته‌م/ ب) ى ده‌ستورى عێراقى به ده‌ق ئاماژه‌ى به‌و پرسه كردووه ، پیاده‌كردنى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش وا پێویست ده‌كات ئه‌وه‌ى به‌دوادا بێت كه موڵه‌تى ده‌ستورى به‌خشراو به ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران تێپه‌رێنیت له وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه له سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كه پێویستى به پیاده‌كردنى ڕیوشوێنێكى روخسارى هه‌یه بۆ خستنه‌ڕوو و ورژاندنى به‌رپرسیاریه‌تى سیاسى سه‌رۆكى وه‌زیران و متمانه لێوه‌رگرتنه‌وه‌ى له‌دواى لێپرسینه‌وه‌ى. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به مه‌ترسیدارترین كارته‌كانى فشار داده‌نرێت كه ده‌كرێت كاریگه‌ر بیت بۆ سه‌ر ڕێڕه‌ووى كارى حكومه‌ت و له ماوه دهستورییهكهشى ( ویلایه‌تى ده‌ستورى ) كه‌م ده‌كاته‌وه.
ڕه‌زامه‌ندبوون له‌سه‌ر پێشنیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران: ده‌ستور ڕه‌زامه‌ندى سه‌رۆكى كۆمارى كردۆته مه‌رج له‌سه‌ر ئه‌و داواكارییه پێشنیارئامێزهى كه له لایه‌ن سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران پێشكه‌ش ده‌كرێت ، ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش به ڕه‌زامه‌ندى زۆرینه‌ى ڕه‌هاى ئه‌ندامه‌كانى هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. ده‌ستوریش په‌یڕه‌وێكى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خوودى بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران داناوه كه زیان به مافى سه‌رۆك كۆمار ناگه‌یه‌نێت له وه‌ستاندنى پیاده‌كردنى ڕێوشوێنه‌كانى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان له دۆخى ڕهزامهندنهبوونى سه‌رۆك له‌سه‌ر داواكارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه ، به‌و پێیه‌ى سه‌رۆك كۆمار خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكى خهمڵێنهرى ( سلگه نقدیریه) خۆیه‌تى و واش باوه كه له پیاده‌كردنیدا گۆرانكارییه‌كانى دۆخى سیاسى و پله‌ى نزیكى نێوان پێكهاته سیاسییه هاوپه‌یمانه‌كان له پێكهێنانى حكومه‌تدا له‌به‌رچاو ده‌گرێت.
وكاله الصحافه المستقله