وەزیری دەرەوەی تورکیا سه‌ردانى عێراق ده‌كات

- 10/11/2018 8:29:00 AM 3315 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان-

وەزیری دەرەوەی تورکیا، سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات و له‌گه‌ڵ د. بەرهەم ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق كۆده‌بێته‌وه‌.

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، مەولود چاوشئۆغڵو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ ئه‌مڕۆ پینجشه‌ممه‌ سەردانی عێراق دەکات و لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق د. بەرهەم ساڵح، كۆده‌بێته‌وه‌و لەگەڵ سەرکردە سیاسییە عێراقییەکان و نوێنەرانی پێکهاتەی تورکمان کۆدەبێتەوە. 

ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌، چاوشئۆغلۆ هەروەها لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا ده‌چێته‌ هەولێر و ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی باڵا ئەنجام دەدات."چاوەڕوان دەکرێت لە سەردانەکەیدا، سەرجەم رەهەندەکانی پەیوەندیی نێوان تورکیا و عێراق تاوتوێبکرێن."

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت،"لەوچوارچێوەیەشدا تیشک دەخرێتە سەر بوارەکانی هاریكاریی دوو قۆڵیی لەسەروو هەمووشیانەوە دووباره‌ بونیادنانەوەی عێراق.

نیشانەکردن :

#تورکیا #عیراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP