ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەتە دابەشدەكرێت

- 10/11/2018 8:18:00 AM 91417 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەردەوام و ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ مووچەی وەزارەتی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان دابەش دەكرێت.

بەپێی زانیارییەكانی خەندان، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ مووچەی وه‌زاره‌تى شه‌هیدان له‌گه‌ڵ كه‌سوكارى شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسى  دابەش دەكرێت.

پێشتر سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بە خەندان-ی راگەیاندبوو، لەمەودوا خشتەی مووچە بڵاوناكرێتەوە و هەموو 30 ڕۆژ جارێك وەزارەتەكان مووچە وەردەگرن و راستەوخۆ خشتەكە بۆ گەنجینەكان رەوانە دەكرێت.

لەمساڵدا فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان تەنها شەش مووچەیان پێدراوە، تا ئێستاش دیارنییە مووچەی ئەو مانگانەی كە دەمێنێتەوە چۆن پێیان دەدرێت، حكومەتی هەرێمی كوردستانیش هیچ روونكردنەوەیەكی لەوبارەیەوە نەدا.

 


نیشانەکردن :

#موچە

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP