له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار كۆده‌بێته‌وه‌
وەزیری دەرەوەی تورکیا سه‌ردانى عێراق ده‌كات

- 10/10/2018 11:53:00 PM 7856 جار خوێندراوەتەوە
مەولود چاوشئۆغڵو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ی تورکیا


خه‌ندان-

وەزیری دەرەوەی تورکیا، سه‌ردانى به‌غدا و هه‌ولێر ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمارى عێراق كۆده‌بێته‌وه‌ و دواتر سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان.

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، مەولود چاوشئۆغڵو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ رۆژانی ١١ و ١٢ی ئه‌م مانگه‌ سەردانی عێراق دەکات و لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق د. بەرهەم ساڵح، كۆده‌بێته‌وه‌و لەگەڵ سەرکردە سیاسییە عێراقییەکان و نوێنەرانی پێکهاتەی تورکمان کۆدەبێتەوە. 

ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌، چاوشئۆغلۆ هەروەها لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا لە هەولێر ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی باڵا ئەنجام دەدات."چاوەڕوان دەکرێت لە سەردانەکەدا، سەرجەم رەهەندەکانی پەیوەندیی نێوان تورکیا و عێراق تاوتوێبکرێن."

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت،"لەوچوارچێوەیەشدا تیشک دەخرێتە سەر بوارەکانی هاریكاریی دوو قۆڵیی لەسەروو هەمووشیانەوە دووباره‌ بونیادنانەوەی عێراق."


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP