حه‌لبوسى به‌ڵێنى به‌ردانه‌وه‌ى ئاوى پێویستى له‌ ئه‌ردۆغان وه‌رگرتووه‌

- 10/10/2018 11:07:00 PM 12950 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان-

سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، له‌ توركیا له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته‌ كۆبوه‌وەو به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌كه‌ى به‌ڵێنى به‌ردانه‌وه‌ى ئاوى پێویستى له‌ توركیا وه‌رگرتووه‌.

به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌كى نوسینگه‌ى محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، له‌ دیدارى له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان له‌ ئه‌سته‌نبوڵ، سه‌رۆك كۆمارى توركیا پشتیوانى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق دووپاتكردووه‌ته‌وه‌ بۆ پێكهێنانى حكومه‌تێكى به‌هێز.

ئاماژه‌به‌وه‌شكراوه‌، ئه‌ردۆغان ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر داواكارى حه‌لبوسى ده‌ربڕیوه‌، بۆ زیادكردنى به‌ردانه‌وه‌ى ئاوى پێویست بۆ پارێزگاكانى باشورى عێراق به‌ تایبه‌ت پارێزگاى به‌سره‌، ئه‌ردۆغان جه‌ختى له‌ پابه‌ندبوونى وڵاته‌كه‌ى كردووه‌ته‌وه‌ به‌ به‌ردانه‌وه‌ى ئه‌و بڕه‌ ئاوه‌ى بڕیارى لێدراوه‌.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ پێویستى و گرنگى په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردوو ڵات كراوه‌ له‌پێناو سه‌ركه‌وتنى هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌ش، په‌یوه‌ندیدار به‌ دۆسیه‌ى ئاو و لایه‌نى ئابورى و وه‌به‌رهێنان و فراوانكردنى قه‌باره‌ى بازرگانى و پێشكه‌شكردنى ئاسانكارى پێویست و لابردنى به‌ربه‌سته‌كان.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP