ڤیدیۆی ساتی رفاندنی رۆژنامەنوس جەمال قاشقچی لە كونسوڵخانەی سعودیە بڵاوكرایەوە

- 10/10/2018 11:37:00 AM 243083 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- 

میدیاكانی توركیا گرتەی ڤیدیۆیی ساتی رفاندنی رۆژنامەنوسی سعودی جەمال قاشقچی-یان لە كونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستانبوڵ بڵاوكردەوە.

دوێنێ سێشەممە دەسەڵاتدارانی  توركیا رایانگەیاند، لێكۆڵینەوە دەكەن لە جموجۆڵی بەرپرسانی سعودیە كە رۆژی دیارنەمانی جەمال خاشقچی، رۆژنامەنووسی سعودی، بە فرۆكە ھاتوون بۆ ئیستەنبوڵ و سەردانی كونسوڵگەریی وڵاتەكەیان لەو شارە كردووە.

بەرپرسانی توركیا دەڵێن، لێكۆڵەران باوەڕیان وایە خاشقچی لەناو كونسوڵگەریی سعودیە لە ئیستەنبوڵ كوژرابێت و تەرمەكەی پارچە پارچە كرابێت، دوای ئەوەی خاشقچی رۆژی دووی ئەم مانگە بۆ مامەڵەیەكی فەرمی ڕووی لە كونسوڵگەرییەكە كردووە، بەڵام حكومەتی سعودیە ئەو بانگەشانە رەتدەكاتەوە.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP