ترەمپ بەدوای شوێنگرەوەی نیكی هایلی-دا دەگەڕێت

- 10/10/2018 10:57:00 AM 7169 جار خوێندراوەتەوە
دینا پاول

خەندان- خۆشناو حسێن

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایگەیاند، بەدوای جێگرەوەی نیكی هایلی، باڵیۆزی ئەمەریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكاندا دەگەڕێت، و ئێستا خوێندنەوە بۆئەوە دەكات كە دینا پاول بكرێتە شوێنگرەوە هایلی.

دینا پاول، ئیچستا بەرپرسی جێبەجێكارە لە بانكی گوڵدمان ساكس و پێشتریش راوێژكار بووە لە كۆشكی سپی.

دۆناڵد ترەمپ، دوای چەند كاتژمێرێك لە دەست لەكاركێشانەوەی نیكی هایلی، باڵیۆزی ئەمەریكا لە نەتەوە یەكگرتوەكان لە كۆشكی سپی بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، هایلی هاوكاری دەكات بۆ هەڵبژاردنی جێگرەوەی .

دینا پاوڵ لە ساڵی یەكەمی ئیدارەی ترەمپدا جێگری راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی بوو بۆ ستراتیژییەكان، ئەو رۆڵی هەبووە لە هەوڵە دیپلۆماسییەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەرپرسێكی گەورە بووە لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە ئیدارەی جۆرج بۆشی كوڕ، سەرۆكی پێشووی ئەو وڵاتە.

لەبارەی هەڵبژاردنی ئیڤانكای كچی بۆ شوێنگرەوەی نیكی هایلی، دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، "سەرەڕای ئەوەی ئیڤانكا زۆر گونجاوە بۆ ئەو پۆستە، بەڵام ئەو كات رووبەڕووی تۆمەتی خزمخزمێنە دەبێتەوە ئەگەر ئیڤانكا هەڵبژێرێت".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP