ڤیدیۆ..مه‌لاعه‌لی كه‌ڵه‌ك داوا ده‌كات هه‌موو خه‌ڵكی به‌ دار له‌خۆیان بده‌ن

- 10/9/2018 11:38:00 PM 177257 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان-

مه‌لا عه‌لى كه‌ڵه‌ك داواده‌كات خه‌ڵكى له‌ خۆیان بده‌ن و ده‌ڵێت هه‌ر كه‌سێك رۆژێك نا رۆژێك ٨١ دار له‌ژێر پێى خۆى بدات، ئه‌وا ٧١ جۆر نه‌خۆشى لێ دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌، هاوكات داواش ده‌كات لێدانى خوێندكاران له‌ خوێندنگاكان بگه‌ڕێته‌وه‌، به‌ڵام خوێندكار خۆى له‌ خۆى بدات.

مه‌لا عه‌لى له‌ گرته‌یه‌كى ڤیدیۆییدا ده‌ڵێت، لێدان له‌ خۆت دڵته‌نگى و بێتاقه‌تى ناهێڵێت ده‌مارى دڵ و مێشك و ده‌كاته‌وه‌"ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك رۆژێك نا رۆژێك ٨١ دار له‌ بنپێی خۆى بدات."

هەروەها هۆكارى دابەزینی ئاستى خوێندن بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ كه‌ لێدان له‌ خوێندنگاکاندا نه‌ماوه‌و به‌پێویستى ده‌زانێت لێدان له‌ خوێندكار بگه‌ڕێته‌وه‌، و ده‌ڵێت ئه‌و ٢٣ ساڵه‌ له‌ خۆى ده‌دات و چه‌ندین سودى هه‌یه‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP