به‌ڤیدیۆ..چۆن پێشوازی لە میلانیا ترەمپ کرا لە قاهیره‌؟

- 10/6/2018 5:40:00 PM 72892 جار خوێندراوەتەوە


خەندان- خۆشناو حسێن

میلانیا ترەمپ هاوسه‌رى سه‌رۆكى ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، بەیانی ئەمڕۆ شەممە بە سەردانێک گەیشتە قاهیرەى پایتەختی میسر و لەلایەن ئینتیسار سیسی-یەوە خانمی یەکەمی ئەو وڵاتە بە فه‌رمی پێشوازی لێکرا.

بریارە میلانیا ترەمپ سەردانی ناوچەی ئەهرامەکانی میسر و ئەبۆلهۆل بکات لە پارێزگای جیزه‌ و سەردانەکەی میلانیا لەبواری هەوڵەکانی ئەمەریکایە لەبارەی پاراستن و پێشخستنی ناوچە شوێنه‌وارییه‌كان لەو وڵاتە. 

میلانیا ترەمپ ماوه‌ى هەفتەیەکه‌ دەستى بەسەردانەکەی كردووه‌ بۆ ئەفریقیا کە کینیا و مالاوی و غانا و میسر لە خۆدەگرێت.

خانمی یەکەمی ئەمەریکا سەردانی باخی نیشتمانی کینیا و شانۆیی نیشتیمانی کرد و لە غانا سەردانی نەخۆشخانەی منداڵان و لە مالاوی سەردانی ژمارەیەک قوتابخانەی سەرەتایی کرد.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا دوای هاتنی بۆ كۆشكى سپى و بوونى به‌ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، لە 2017ەوە سەردانی ئەفریقیاى نەکردووە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP