بەڤیدیۆ..منداڵێک پارە پاشەکەوتکراوەکانی باوکی دەدڕێنێت

- 10/6/2018 4:50:00 PM 118466 جار خوێندراوەتەوە

خەندان -

لە ویلایەتی یوتای ئەمەریکا، منداڵێکی دوو ساڵان پارەکانی باوکی کە زیاتر لە 1000 دۆلارە لەڕێی مەکینەی وردکردنی کاغەزوە دەدڕێنێت.

بین و جاکی کە باوک و دایکی منداڵەکەن بە ئاژانسی CNNی ئەمەریکیان وتووە، لیۆی کوڕیان کە تەمەنی دوو ساڵە هەستاوە بە پارچە پارچەکردنی پارەکانیان کە بڕەکەی زیاتر لە 1000 دۆلار بووە.

هەروەها ئاماژەیان بەوەکردووە کە ئەوان هەوادارێکی سەرسەختی تیپی تۆپی پێی زانکۆی یوتا-ن و بڕیاریانداوە بڕێک پارە بۆ کڕینی بلیتی یاریەکانی ئەو تیپە پاشەکەوت بکەن.

باسیان لەوەشکردووە کە پارەکەیان لەناو زەرفێک و لەشوێنێكی نهێنی داناوە بەڵام دواتر پارەکە دیارنەماوە. پاشان بۆیان دەرکەوتووە کە لیۆ پارەکەی دۆزیوەتەوە و بە ئامێری کاغەز وردکردن هەمووی دڕاندووە.

بەڵام بین و جاکی ئاشکرایانکردووە کە نیگەران نین لەوەی لیۆ کردویەتی چونکە دەتوانن پارە پارچە پاڕجەکراوەکان بگەڕێننەوە بۆ یەکێک لە بانکەکان و هەمان بڕی پارە وەربگرنەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP