گروپێک گەنجی خۆبەخش ژێر پردەکەی سلێمانی ڕەنگ دەکەن

- 10/6/2018 3:48:00 PM 29089 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

گروپی نەوا، کە لە کۆمەڵێک گەنجی خۆبەخش پێکدێن و ژمارەیان ٢٢ کوڕو کچە هەڵدەستن بە پاککردنەوە و بۆیاخکردنی "ژێر پردەکە"ی شاری سلێمانی کە شوێنی مامەڵەی ئاژەڵ و باڵندەیە.

پەیام غەفور، سەرپەرشتیاری گروپەکە بە خەندان-ی راگەیاند، ئەوان ماوەی سێ ساڵە بە خۆبەخشی لە شاری سلێمانی کار دەکەن و لە ئێستاشدا دەیانەوێت پردی مەولەوی کە بە "ژێر پردەکە" ناسراوە بۆیە و رەنگی بکەن تا سیمایەکی جوانی پێ ببەخشن.

دەشڵێت، کۆمەڵێک شێوەکار و وێنەکێش هاوکاریان دەبن لە کێشانەی وێنەی پەلەوەر و ئاژەڵەکان، بۆئەوەی دیمەنێکی جوان بە ژێر پردی مەولەوی ببەخشێت و چەند کۆمپانیا و پێشانگایەکیش سپۆنسەری کارەکانیان دەکەن.

سەبارەت بە ئامانجی پرۆژەکەیان ئاماژەی بەوەکرد، "ژێر پردەکەی شاری سلێمانی زۆر پیسبوو و کەس گرنگی پێنەدەدا، بۆیە بڕیارماندا ئێمە بە رەنگی جیاواز ڕەنگی بکەین بۆئەوەی هەر فرۆشیارێک شوێنی خۆی بزانێت کە پێشتر بە کێشانی خەت لەیەکتری جیاکرابوونەوە شوێنەکان".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP