ئیسرائیل؛ بە تێوەگلان لەچەند کەیسێکی گەندەڵی لێکۆڵینەوە لەگەڵ نەتەنیاھۆ دەکرێت

- 10/6/2018 12:18:00 PM 7555 جار خوێندراوەتەوە
بنیامین نەتەنیاھۆ

خەندان- دانا تەیب مەنمی 

بە تێوەگلان لەچەند کەیسێکی گەندەڵیدا دوێنێ پۆلیسی ئیسرائیل بۆ دوانزەیەمین جار لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بنیامین نەتەنیاھۆ، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەدا ئەنجامدا.

بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرز، نەتەنیاھۆ لە شوێنی نیشتەجێ بوونی خۆی لە شاری قودس بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کراوە. ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل و چەند سەرچاوەیەکی دیکە ڕایانگەیاند لێکۆڵینەوەکان لەسەر دوو کەیس چڕکراونەتەوە. 

یەکێک لە کەیسەکان بریتییە لەوەی دەوترێت چەند خەڵاتێک بەخشراوە بە نەتەنیاھۆ و خێزانەکەی و کەیسەکەی دیکەش دەوترێت نەتەنیاھۆ تاوتوێی زامنکردنی ڕوماڵی باشتری کردووە لە رۆژنامەی یەدیۆت ئەحرۆنۆت، کە یەکێکە لە رۆژنامە بە ناوبانگەکانی ئیسرائیل، ئەوەش لەبەرامبەر کۆت و بەند دروستکردن بۆ رۆژنامەی ئیسرائیل ھایۆم-ی ڕکابەر.  

ھەتا ئێستا ھیچ تۆمەتێک ئاراستەی نەتەنیاھۆ نەکراوەتەوە کە ڕەتیدەکاتەوە ھیچ ھەڵەیەکی کردبێت و ھەموو دەنگۆکان لەدژی بە بێ بنەما وەسفدەکات.

وابڕیارە داواکاری گشتی ئیسرائیل بریاربدات سەبارەت بەوەی ئایا سکاڵا لەسەر نەتەنیاھۆ تۆماربکرێت و تۆمەتباربکرێت یان نا. 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP