پزیشکێکی کەنەدی نەشتەرگەری بۆ ورچێکی پەڕۆ دەکات

- 10/6/2018 10:49:00 AM 42871 جار خوێندراوەتەوە

خەندان -

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی BBC، پزیشکێکی کەنەدی لەسەر داوای یەکێک لە نەخۆشەکانی کە منداڵێکی ٨ ساڵانە و نەخۆشی دەروونی هەیە، نەشتەرگەری بۆ ورچێکی پەڕۆ دەکات.

دکتۆر دانیڵ ماکناڵی، پزیشکێکی کەنەدیە و پسپۆڕی بواری مێشک و دەمارە لەبارەی ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ ورچە پەڕۆکە ڕایگەیاندووە، "پێش ئەوەی نەشتەرگەری بۆ منداڵە ٨ ساڵانەکە بکەم، داوای لێکردم نەشتەرگەری بۆ ورچەکەشی بکەم و منیش نەمتوانی بڵێم نا".

ئاماژەی بەوەشکردووە، منداڵەکە نەخۆشیەکی تایبەتی مێشکی هەیە کە ئاو لەناو مێشکیدا کۆبوەتەوە و پێویستی بە نەشتەرگەری گەورە دەکرد.

منداڵە تەمەن ٨ ساڵەکە بە سەرکەوتوویی نەشتەرگەریەکەی بۆ ئەنجامدراوە و دکتۆرەکەشی دەڵێت، نەشتەرگەری منداڵەکە و ورچەکەی سەرکەوتوو بووە و لە ئێستادا تەندروستیان زۆر باشە.

دکتۆر ماکناڵی وێنەی نەشتەرگەری منداڵەکە و ورچەکەی لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاوکردوەتەوە و بەشێوەیەکی فراوان تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی تەنیوە و بەکارهێنەران دەسخۆشیان لەو کارەی دکتۆرەکە کردووە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP