دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوت دەست پێدەكات

- 10/5/2018 4:56:00 PM 249403 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- سالار محەمەد

بەپێی زانیارییەكانی خەندان لە یەكشەممەی داهاتووەوە دەست بەدابەشەكردنی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەرانی هەرێم دەكرێت و یەكەم وەزارەتیش مووچەی  پێشمەرگە دابەشدەكرێت.

بەپێی زانیارییەكانی خەندان رۆژی یەكشەمەی داهاتوو 7ی مانگ، مووچەی یەكەكانی 70 و 80ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێن.

هەروەها رۆژی دووشەممە مووچەی لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت و بڕیارە رۆژی سێشەممەش مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت.

پێشتر سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بە خەندان-ی راگەیاندبوو، چیتر خشتەی مووچە بڵاوناكرێتەوە و هەموو 30 ڕۆژ جارێك وەزارەتەكان مووچە وەردەگرن و راستەوخۆ خشتەكە بۆ گەنجینەكان رەوانە دەكرێت.

پێنجی مانگی رابردوو وەزارەتی دارایی دابەشكردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران دەستیپێكرد و یەكەم وەزارەتیش پێشمەرگە مووچەی وەرگرت دابەشكردنی مووچەش تا 27ی مانگ بەردەوام بوو.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP