به‌رپرسێك له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر ده‌ستگیركرا

- 10/5/2018 9:51:00 AM 184682 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان-

ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ رایگه‌یاند رۆژى پێنجشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌به‌رى ژمێریارى ته‌ندروستى ئه‌نباریان له‌ فرۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر ده‌ستگیركردووه‌، كه‌ هه‌ڵاتبوو و له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داواكرابوو به‌پێى مادده‌ى ٣١٥ له‌ یاساى سزادانى عێراقى.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، به‌ هاوكارى لایه‌نى ئه‌منى توانیویانه‌ مه‌جید مه‌زهور عه‌بدوڵا ده‌ستگیربكه‌ن، كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رى ژمێریارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى ئه‌نباربوو پێشتر.

به‌پێى به‌یاننامه‌كه‌ ئه‌و تۆمه‌تباره‌ ویستوویه‌تى له‌ رێگه‌ى فرۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێره‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات هه‌ڵبێت، كه‌ له‌لایه‌ن دادگا وه‌ داواكراوه‌ به‌پێى مادده‌ى ٣١٥ له‌ یاساى سزادانى عێراقى.

ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ ده‌شڵێت، ئه‌و به‌رپرسه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ ئیختیلاس(بردنى پاره‌ى ده‌وڵه‌ت) زیاده‌ڕه‌وى له‌سه‌ر موڵكى گشتى ئه‌و كاته‌ی له‌ پۆسته‌كه‌یدا بووه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى ئه‌نبار.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP