سەرۆک کۆمار پێشوازی لە حەنان فەتلاوی کرد

- 10/5/2018 9:06:00 AM 50584 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح، لە کۆشکی سەلام لە بەغدا رۆژی پێنجشەممە  پێشوازییکرد لە دکتۆر حەنان فەتلاوی سەرۆکی بزوتنەوەی ئیرادە.

لە دیدارەکەدا دکتۆر فەتلاوی پیرۆزبایی گەرمی پێشکەشکرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی د. بەرهەم ساڵح بە سەرۆک کۆمار و داوای سەرکەوتنی بۆ بەڕێزیان کرد لە ئەرکەکانی سەرۆکایەتییدا.

سەرۆک بەرهەم ساڵح-یش لای خۆیەوە سوپاسی د. حەنان فەتلاوی کرد و پێویستیی خستنەگەڕی تەواوی هەوڵەکانی دوپاتکردەوە لەپێناوی بەدیهێنانی خواستەکانی گەلی عێراق لە ئۆقرەیی و پێشکەوتن و خۆشگوزەرانیدا.

نیشانەکردن :

#د.به‌رهه‌م ساڵح

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP