ئەردۆغان وادەی كشانەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لە سوریا راگەیاند

- 10/4/2018 11:43:00 PM 17447 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- خۆشناو حسێن

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، تا گەلی سوریا هەڵبژاردن ئەنجام نەدات سوپای توركیا لە سوریا ناكشێتەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان لە كۆڕبەندێكی كەناڵی  TRT World لە ئەنقەرە وتی، "ھەر كاتێك گەلی سووریا بژاردەی خۆی ئەنجامدا، و لە دوای ھەڵبژاردن ئێمە سووریا بۆ خاوەنەكەی بەجێدەھێڵین و لەو شوێنە دەكشێینەوە".

ئەردۆغان وتیشی، "ئەمەریكا 19 هەزار بارهەڵگرو 3 هەزار فڕۆكەی بارهەڵگر لە چەك و تەقەمەنی ناردووە بۆ یەپەگە لە سوریا و 22  بنكەی سەربازییشی لە باكوری سوریا دروستكردووە، و روسیاش 5 بنكەی سەربازی هەیە و باسی یەكگرتووی خاكی سوریاش دەكەن".

سەرۆك كۆماری توركیا ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەمەریكا و روسیا نەوتی دێرەزوور لە نێوان خۆیاندا دابەش دەكەن، و بە ئێمەش دەڵێن دەبێت لەوێ بكشێنەوە".

رونیشیكردەوە، "خەڵكی سوریا ئێمەی بانگهێش كردووە بۆ ئەوەی ئەوان رزگار بكەین".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP