بەپەلە

ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان پیرۆزبایی لە د. بەرهەم ساڵح دەكات

- 10/4/2018 11:33:00 PM 17202 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- خۆشناو حسێن

بە بوونەی هەڵبژاردنی بە سەرۆك كۆماری عێراق، ئەنتۆنیۆ گۆتەرێز، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە د. بەرهەم ساڵح كرد.

بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆك كۆماری عێراق، ئەنتۆنیۆ گۆتەرێز، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان هیوای سەركەوتنی لە ئەركەكانیدا بۆ سەرۆك كۆماری عێراق خواست.

ئەنتۆنیۆ گۆتەرێز هەروەها جەختی لە سەر هاوكاریكردنی نەتەوە یەكگرتووەكان و پشتیوانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ عێراق كردووەتەوە لە پێناو بەدیهێنانی ئاسایش و ئاشتی لە ناوچەكە و جیهاندا.

 د. بەرهەم ساڵح، 2ی مانگی ئەیلول، بە دەنگی 219 ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە چوارەمین سەرۆك كۆماری عێراق هەڵبژێردرا.


نیشانەکردن :

#د.به‌رهه‌م ساڵح

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP