بەپەلە

"لەمەودوا هیچ فڕۆكەیەك لە ئاسمانی سوریا ون نابێت"
روسیا: مووشەكی S-300 توانای دۆزینەوەی فڕۆكەی تارمایی هەیە

- 10/4/2018 10:59:00 PM 33135 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- خۆشناو حسێن

سەرنوسەری گۆڤاری "ناتسونالنیا ئۆبۆرونا"ی روسی رایگەیاند، سیستەمی بەرگری S-300 كە روسیا رەوانەی سوریای كردووە لە توانایدا هەیە فڕۆكەی جۆری F-22و F-35 لە ئاسمان بدۆزێتەوە، كە بە فڕۆكەی تارمایی ناسراون.

ئیگۆر كۆرچینكۆ، سەرنوسەری گۆڤاری "ناتسونالنیا ئۆبۆرونا"ی روسی رایگەیاندووە، "سیستەمی S-300 و  S-400 ی روسی توانای بینینی فرۆكەی جەنگیی تارمایی ئەمەریكی هەیە، و لەمەودوا هیچ فڕۆكەیەك لە ئاسمانی سوریا ون نابێت".

پێشتر ماڵپەری The Drive بڵاویكردبووەوە، دووری نازانرێت كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا فڕۆكەی تارمایی F-22 و فڕۆكەی دژە رادار (F16ی CG) بەكاربهێنێت، بۆ ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی لە سوریا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP