رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ د. بەرهەم ئەنجامدا

- 10/4/2018 6:16:00 PM 69325 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
 
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق ئەنجامدا و پیرۆزبایی دەست بەكاربوونی لێكرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا پیرۆزبایی لە د. بەرھەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق كرد.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، و د. بەرهەم ساڵح جەختیان لە نوێكردنەوەی پەیوەندییەكانی هەردوو وڵات كردەوە.

نیشانەکردن :

#د.به‌رهه‌م ساڵح

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP