باڵیۆزى ژاپۆن له‌ عێراق پیرۆزبایى له‌ سه‌رۆك كۆمار ده‌كات

- 10/4/2018 3:13:00 PM 17146 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان-

د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق په‌یامێكى پیرۆزبایى له‌لایه‌ن باڵیۆزى ژاپۆنه‌وه‌ له‌عێراق پێگه‌یشت و نوێنه‌رى ژاپۆن هیواى به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌خوازێت.

ناوفۆمی هاشیمۆتۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت"خۆشحاڵم گەرمترین پیرۆزبایی و هیوام ئاڕاستەتان بکەم بە بۆنەی هەڵبژاردنی فەخامەتتان بە سەرۆک کۆماری عێراق، چاوەڕێم لە نزیکترین دەرفەت دا بە شەخسیی پیرۆزباییتان لێ بکەم."

باڵیۆزی ژاپۆن بۆ د. به‌رهه‌م ده‌نوسێت"رێگەم بدەن لەم بۆنە شادەدا پەرۆشیی زۆرم دوپاتبکەمەوە بۆ بەردەوامبوون لە خستنەگەڕی هەمو هەوڵێک بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی هاریکاریی و دۆستایەتی هەردو وڵاتمان."


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP