وەزارەتی پێشمەرگە لیستی مووچەی رەوانەی وەزارەتی دارایی کردووە

- 10/3/2018 12:29:00 PM 260967 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-خۆزگەعەزیز

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ماوەی سێ مانگ زیاتر دەبێت لەنێوان پێنج بۆ حەوت-ی مانگ مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

جەبار یاوەر، بە خەندان-ی راگەیاند، ئەوان وەک وەزارەتی پێشمەرگە هەموو لیستەکانیان ناردووە بۆ خەزێنە و گەنجینەکان و چاوەڕێ دەکەن ئاگاداریان بکەن بۆئەوەی گەنجینەکان بڕۆن پارەکە وەربگرن و دابەشی بکەن.

پێشتر سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بە خەندان-ی راگەیاندبوو، چیتر خشتەی مووچە بڵاوناكرێتەوە و هەموو ٣٠ ڕۆژ جارێک وەزارەتەکان مووچە وەردەگرن و راستەوخۆ خشتەكە بۆ گەنجینەكان رەوانە دەکرێت.

پێنجی مانگی رابردوو وەزارەتی دارایی دابەشكردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران دەستیپێكرد و یەكەم وەزارەتیش پێشمەرگە مووچەی وەرگرت دابەشکردنی مووچەش تا ٢٧ی مانگ بەردەوام بوو.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP