بۆچی ئینستاگرام راگیرا؟

- 10/3/2018 12:27:00 PM 36739 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

پاش هێرشە ئەلیکترۆنیەکەی فەیسبوک ئەمڕۆ بەشێکی زۆر لە بەکارهێنەرانی ئینستاگرام لە جیهان، بۆ ماوەیەک هەژمارەکانیان راگیرا.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "رۆیتەرز"، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بۆ ماوەیەک لە بەشێکی زۆری وڵاتانی جیهانی راگیرا، بەتایبەت لە لەندەن و سان فرانسیسکۆ و سەنگافورە.

ئەم کێشەیەش بووە هۆی ئەوەی کە بەشێکی زۆری بەکارهێنەران، هەژمارەکانیان بسڕنەوە و دووبارە دایگرنەوە، یاخود نەیاندەتوانی هەژمارەکانیان بکەنەوە و بەکاریبهێنن.

لەو بارەیەوە وتەبێژی ئینستاگرام رایگەیاند "کە هەندێک گرفت لە سێرڤەری ئەپلیکەیشنەکەدا هەیە و بەمزووانە چارەسەریدەکەن"، پێشتریش لە مانگی پێنج و شەش ئینستاگرام تووشی هەمان کێشەهات.

هاوکات ئەمەش لەکاتێکدایە کە چەند رۆژێک تێپەڕیوە، بەسەر هێرشە ئەلیکترۆنیەکەی فەیسبوکدا و 50 هەژمار کەوتنە ژێر مەترسی هاکەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP